گەورەتین کتێبخانە لە جیهان

09/02/2011 15:34

گەورەتین کتێبخانە لە جیهان

کتێب خانەی کۆنگرێس گەورەترین کتێبخانەیە لە جیهان رووبەری ئەم کتێب خانەیە ٣٩هێکتارەو درێژی رەفەکانی ٨٥٦کم ١٣٠ملیۆن بابەتی جۆراوجۆری ناو ٢٩ملیۆن کتێب لە خۆدەگرێت ، لەوانە ٤٦٠زمانی جۆراو جۆر چاپەمەنی تێداییەو زیاتر لە ٥٨ملیۆن بەڵگەنامەی لەخۆ گرتووەو بەگەورەترین سەرچاوە دادەنرێت لە جیهاندا.
ئەم کت...ێبخانەیە لەساڵی ١٨٠٠ز بە مەبەستی خزمەت گەیاندن بە ئەندامانی کۆنگرێسی ئەمەریکی دامەزراوە. بە پێی توانای ئەو کات ٥هەزار دۆلاری تێچووە. دامەزراندنەکەشی بۆ هیمەتی جوامێرانەی سێیەمین سەرۆکی ئەمەریکا تۆماس جیفرسۆن دەگەرێتەوە. ئەم کابرایە خولیایی جۆراو جۆری هەبوو لە بوارەکانی نووسین، دبلۆمماسی، یاسایی، ئەندازیاری.....
ئەم کتێبخانەیە چاندین جار تووشی نەهامەتی زۆر بووە لەوانە سووتاندنی لەلایەن ئینگلیزەوە لە ٢٤/٨/١٨١٤ز زۆر شتی نایابی لە دەست دا دیسان لەساڵی ١٨١٥ز ئاگرێکی تری گەورەی لێ کەوتەوە بەهۆی خەوشێک لەیەکێک لە دوکەڵ کێشەکان بەم هۆیەوە لەکۆی ٥٥هەزار کتێب ٣٥هەزاری لەدەست دا.
ئەم کتێبخانەییە لە جەندین بینایە پێک هاتووە لەوانە بیناییەی جیفرسۆن و بیناییەی ئادماز و بیناییەی مادیسۆن .
سەرۆک تۆماس جیفرسۆن یەکەمین کەسە قورئانێکی وەرگێردراوی هەیە کە بۆ ساڵی ١٧٦٥ز دەگەرێتەوە.

سەرچاوە/ مێرگ